وەزیری پێوەندییە دیجیتاڵیەکانی ئێران : ئەمریکا سەرکەوتوو نەبووە

 

وەزیری پێوەندییەکانی دیجیتاڵی ئێران : هێرشی نەرمەواڵەیی ئەمریکا سەرکەوتوو نەبووە

 

محەممەد جەواد جەهرومی ، وەزیری پێوەندییە دیجیتاڵیەکانی ئێران لە تویتێکدا دەنووسێت: هێرشی نەرمەواڵەیی و تێکدەرانەی ئەمریکا بۆ سەر ناوەندەکانی ئەنتەرنێتی ئێران سەرکەوتنی بە دەست نەهێناوە .

جەهرومی سەرلە بەیانی دووشەممە وێڕای ئەوەی ئەم هێرشەی ئەمریکای پشت ڕاست کردەوە دەنووسێت ، ڕاگەیاندنەکان پرسیاریان کردووە کە ئاخۆ ئەم هێرشە کراوەتە سەر ئێران ، ئەوە تازە نییە و لە مێژە ئێمە لە ژێر هێرشی تیرۆریزمی نەرمەواڵەیی وەک ( ئێستاکس نێت ) و بەشەکانی ترین لە شێوەی گەمارۆکان .

لە دووای تەشەنە ئەستاندنی گرژییەکان لە نێوان ئەمریکا و ئێران بەتایبەت لە دووای خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە ئەمریکا هێرشی نەرمەواڵەیی کردۆتە سەر دامەزراوەییەکانی ئەنتەرنەتی ئێران بۆ لە کار خستنی قەڵغانەمووشەکیەکانی .

ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا ڕۆژی شەممە ئاشکرایان کرد ئەمریکا هێرشی نەرمەواڵەیی کردۆتە سەر ناوەندی ئەنفۆرماتیکی مووشەکی ئێران و کەناڵێکی سیخوڕی ئەو وڵاتە

Back to top button