سەركردەیەكی داعش بە نیقابەوە دەستگیركرا

ئاژانسەكانی هەواڵی تونس، بڵاویانكردەوە كە هێزە ئەمنیەكانی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ دوو شەممە، سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركردوە، كە لەژێر نیقابی ژناندا خۆی شاردبۆوە.

ئەوەشیان ئاشكراكردوە: كە ئەو سەركردەیەی داعش ویستویەتی لەشاری زغوانی تونس، سەرپەرشتی پیلانێكی تیرۆریستی بكات.

باس لەوەش دەكەن، بەر لەوەی ئەو سەركردەیەی داعش پیلانەكانی جێبەجێ بكات، لەلایەن ھێزە ئەمنیەكانەوە دەستەسەركراوە.

Back to top button