دۆناڵد ترەمپ : ئێران ، وریای هەڕەشەکانت بە
دۆناڵد ترەمپ سەرکۆماری ئەمریکا وەک کاردانەوەو هەڵوێستێک لە دژی هەڕەشەکانی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پەرەپێدانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە تویتێکدا نووسی ( وریای هەڕەشەکانتان بن )
ترمپ بە ئاماژە بە قسەی مەلاکانی ئێران کە گوتوویانە رێژەی پیتاندن و کۆگاکردنی یۆرانیۆم بە بەبڕیاری خۆمان دەبەینە سەرێ ، نووسی ، وریای هەڕەشەکانت بە ، لەوانەیە بگەڕێتەوە بە ڕووی خۆتاندا و وەهاتان بگەزێت تا ئێستا کەس ئازاری وای نەچێشتبێت .