بەریتانیا  رێگەری لە نەوت هەڵگرەکانی ئێران دەکات

 

 

 

نەوت هەڵگرێک بە نەوتی خاوی  ئێرانەوە  کە بەرەو سووریا بەرێوە بوو لە لایەن هێزەچەکدارەکانی بەریتانیاوە ڕێگری لێ کرا .

بە پێی هەواڵی ” رفینیتیۆ ئەیکان ” ئەو کەشتیە نەوتهەڵگرە لە ئێرانەوە وەرێ کەوتووە ، ئەگەر پشت ڕاست بکرێتەوە بارەکەی نەوتی خاوی ئێرانە ، ئەوە ئەو نەوت هەڵگرە یاسای سزاکانی ئەمریکای بۆ سەر ئێران پێشێل کردووە ،

هەموو ڕێپێوەرەکان وا نیشان دەدەن ئەو کەشتیە لە جیات ئەوەی ڕێڕەوێکی کورت ماوە وەک ” نۆکەندی سوئێز ” هەلبژێرێت ، ڕێگایەکی دووری گرتۆتە بەر و لە باریکەی ئومید نیکی ئەفەریقاوە گەیشتۆتە جەبەل تارق ، ئەو رێڕەوی کە تەنیا بۆ شوێن گومکێ هەڵبژاردووە  .

بەرپرسانی بەریتانیایی جێگر لە “جەبەل تارق” ڕایانگەیاندووە بەڵگەی تەوامان لە بەردەست دابووە تا بە پێی یاسای گەمارۆکانی ئەورووپا کەشتی ( گریس ١ ) بارەکەی نەوتی خاوی خۆی دەباتە  پاڵاوگەی نەوتی بنیاس لە سووریا ، بۆیەش دەستمان بەسەردا گرتووە

Back to top button