دژبەرانی ترەمپ لە بەردەم کۆشکی سپی ئاڵای ئەمریکایان ئاگر دا
لە ڕێوڕەسمی ساڵرۆژی سەربەخۆیی نشتیمانی ئەمریکادا ، کەمێک دوورتر لە شوێنی وتاردانی دۆناڵد ترەمپ ، دژبەرانی سیاسەتەکانی ترەمپ خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان بەرێوە برد .
لەم خۆپێشاندانەدا ، جۆیی جانسۆن ، لە حزبی کۆمۆنیستی شۆرشگێر ، وێرای ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ترمپ گووتی دەیەوێت لە گەڵ هەموو خەڵکی جیهان قسە بکات .ئەم کەسایەتیە چەپە هەروەها گووتی : دەبێت خەڵکی جیهان لەوە تێبگەن لە ناو ئەمریکاشدا کەسانێک هەن کە هاودەنگی خەڵکی جیهان بن .
جانسۆن دوواتر ئاڵای ئامەریکای ئاگردا و هاوقەتارەکانیشی بە دروشمی ( ئەمریکا هیچکات زلهێز نەبووە ) یان دەگوتەوە .ئەم دروشمەش لە دژی دروشمی ترەمپە کە دەڵێت وەرن ئەمریکا بە هێزتر بکەیین .
هەر زۆر زوو لە دووای گڕ تێبەردانی ئاڵای ئەمریکا هێزەکانی پۆلیس ئاگرەکەیان کوژاندەوەو جانسۆنیان دەستبەسەر کرد بەپێی هەواڵی رۆژنامەی ( هیل ) کەسێکی تریش دەسگیر کراوە .
لە کۆتاییشدا لایەن گرانی ترمپ هوتافی پشتیوانیان بەرز کردەوەو لە گەڵ دژبەرانی سیاسەتەکانی ترەمپ شەڕ و تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە .