سەرۆکایەتی فەرەنسا کاتی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن ئاشکرا كرد

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بانگهێشتى فەرمیى ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکى فەڕەنسا، سەردانى پاریس دەکات.

بڕیارە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا كۆببێتەوە، كە كۆمەڵێك تەوەر باس دەكرێن و ئەمەش لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە گرنگییەكی زۆری بۆ ھەرێمی كوردستان ھەیە.

کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (کۆشکی ئێلیزی) کاتی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری فەرەنسا، بڵاو دەکاتەوە.

ئه‌مڕۆ کاتژمێر 5ی ئێوارە به‌كاتی فره‌نسا و (کاتژمێر 6 بە کاتی هەولێر)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێڵ ماکرۆن، کۆ دەبنەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بە بانگھێشتی فەرمیی سەرۆكی فەڕەنسا، گه‌یشته‌ ئه‌و وڵاته‌ و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆلە كۆشكی ئێلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا كۆدەبێتەوە و پاشان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و سەرۆكی شارەوانیی پاریس و پەرلەمانیش دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام دەدات.

فەرەنسا یەکەم وڵاتی باڵادەستی جیهان بوو، لە دوای گەمارۆکانی سەر هەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و داوایکرد کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەشێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن.

 

 

Back to top button