مەحمود عوسمان: پەیامەكەی سەرۆك بارزانی زۆر باش و لە جێگای خۆی بوو
دوای ئەوەی سەرۆك بارزانی لە بارەی دۆخی كەركووك و ئەو رەوشەی هاتۆتە ئاراوە پەیامێكی بڵاوكردەوە, پەیامەكەی سەرۆك بارزانی كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا, سیاسەتمەدارێكی كورد رایدەگەیەنێت, پەیامەكەی سەرۆك بارزانی لەبارەی رەشی كەركووك، بە گرنگ دادەنێت و رایدەگەیەنێت،ناكرێ رەوشی ئەو شارە خراپ بكرێت.
مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد لە بارەی دۆخی كەركووك و پەیامەكەی سەرۆك بارزانی رایگەیاندووە، كە ناكرێت دۆخی كەركووك بەرەو خراپی بڕوات و دۆخی ئەو شارە پەیوەندی بە گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە, هەروەها پەیامەكەی سەرۆك مەسعود بارزانی لەبارەی كەركووكەوە ”زۆر باش بوو و لەجێگای خۆی بوو”.
ئەو سیاسەتمەدارەی كوردراشیگەیاندووە:” عەرەبی شۆڤێنی كەركووك ناتوانێت خۆیان فەرز بكەن و بەزۆر ئەو شارە كۆنتڕۆڵ بكەن, دۆخی ئە شارە بە هاتنە سەر هێلی نەتەوە یەكگرتووەكان و گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دێنە ئاراوە”.
جێی باسە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 13-7-2019، سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا رایگەیاند، ”ھیچ مساوەمەیەك لەسەر كوردستانیبوونی ناسنامەی كەركووك ناكەین و دەبێ كەركووك ببێتە نموونەی پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی“.
سەرۆك بارزانی رێككەوتنی لایەنە كوردییەكانی لەبارەی كەركووك بە ”هەنگاوێكی گرنگ“ داناوە و رایگەیاندووە، ”لەگەڵ ئەوەیشدا پێویستە كێشەكانی كەركووك بە پارێزگاریشەوە سەرەتا لە نێوان ھەولێر و بەغدا یەكلایی بكرێتەوە و چارەسەر بكرێت“.