عادل عه‌بدولمه‌هدی : به‌غدا و هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و هاریكاری هه‌ڵوێستی جددی و ئه‌رێنیان نواندووه
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌ستوور تاكه رێگه‌یه‌و هه‌ردوولا وابه‌سته‌ن پێوه‌ی.
عه‌بدولمه‌هدی له دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له به‌غدای پایته‌خت وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا به ئه‌رێنی وه‌سف كرد و گوتی، هه‌ردوولا (به‌غدا و هه‌ولێر) بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و هاریكاریی، هه‌ڵوێستی جدی و ئه‌رێنیان نواندووه. دان به‌وه‌دا ده‌نێین كه له‌نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی و حكوومه‌تی هه‌رێمدا كێشه هه‌یه به‌ڵام هه‌ردوو لا وابه‌سته‌ی ده‌ستوورن. ئه‌و نیازهشمان له‌و وه‌فده‌دا بینی كه هاتبوون.