پەکەکە گیانلەدەستدانی سێ بەرپرس و دوو گەریلای راگەیاند
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گیان لەدەستدانی سێ بەرپرسی پشتڕاست کردەوە، كە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا كراونەتە ئامانج.
میدیاکانی پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج ئەندامیئ ئەو حزبەیان بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە پشتڕاست کردەوە و رای دەگەیەنن، خانەوادەی ئەو گەریلایانەمان لە شەهیدبوونیان ئاگادار کردووەتەوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە لە میدیاكانی سەر بە پەكەكە بڵاوكراوەتەوە، لە 21ی ئاداری ئەمساڵ پێنج گەریلا بەھۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گیانیان لەدەستداوە، كە سێ لەو كەسانە لە ریزەكانی پەكەكە بەرپرس بوونە.
بەپێی ئەو هەواڵە دوو لەو ئەندامانەی پەکەکە گەریلا و سێی تریان بەرپرسی سەربازی بوون لەناو ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا.
زیاتر روون کراوەتەوە، “هەریەک لە سینانی سور”عەلی ئاکتاش”، سەرحەد ئەمانوس-ڤارتۆ”ئەمروڵا دورسون” ئەندامی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە، ناڤدار سنگەر”میکایل ئۆزدەمیر”، سەرحەد شەفەک”ڤەهیپ تەکین”، شیار فەرشین”جەلال ئۆزتورک”، لە ڕۆژی 21ی ئازار لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون”.
ھەرچەندە پەكەكە شوێنی گیان لەدەستدانی ئەو بەرپرس و گەریلایانەی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو كە سێ بەرپرسی پەكەكە-یان لە قەندیل كردووەتە ئامانج.