سبه‌ی رێكخراوی ئۆپیك چاره‌نووسی نرخی نه‌وت دیاری ده‌كات
خواكوڕك
سبه‌ی چوارشه‌ممه 30/11/2016 رێكخراوی ئۆپیك لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا كۆببنەوە، دواتریش لەگەڵ هەشت وڵاتی دەرەوەی رێكخراوەكە كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی رێككەوتن لەسەر جێگیركردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.
ئه‌گه‌رچی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) كاریگه‌ری به‌هێزی له دیاریكردنی نرخی نەوت و ئاستی هەناردەی نەوت هه‌یه، به‌ڵام كاتێك له ساڵی 2014 نرخی بەرمیلێك نه‌وت لە 115 دۆلارەوە بۆ 27 دۆلار دابەزی، رێكخراوه‌كه هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی ه‌نبوو بۆ هاوسه‌نگ كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.
كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی دوای چەندین كۆبوونەوەی بێئەنجام و شكستخواردووی رێكخراوەكە دێت، ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ش پێداگیری له‌سه‌ر به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، چونكه شكستی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه نرخی نه‌وت زیاتر داده‌به‌زێنێت.
ئه‌مرۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 49 دۆلار و 47 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، ئەمە لەكاتێكدایە لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكان بە 47 دۆلار و 70 سەنت بوو.
له‌به‌رامبه‌ردا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو كە سه‌ره‌كیترین نه‌وتی رێكخراوه‌كه‌یه لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكان بە 45 دۆلار و 53 سەنت بوو، لەئێستادا بۆ 47 دۆلار و 34 سەنت بەرزبۆتەوە.