پشكی ھەرێمی كوردستان لە بەغداوە رەوانەی ھەولێر دەكرێت

پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرای دەكات سبەی حكوومەتی عێراق پشكی مانگانەی ھەرێمی كوردستان رەوانەی ھەولێر دەكات و ھیچ كێشەیەك لە ناردنی رووینەداوە.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردۆتەوە، سبەی پشكی ئەم مانگەی مووچە لە بەغداوە دەنێردرێت.

ئەو پەرلەمانتارە لە زاری وەزیری دارایەوە دەڵێ: “هیچ خەلەلێک نییە، بەڵکو مانگانە کە وەزارەتی دارایی کاتێک دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچە چەند رۆژێکی پێدەچیت دواکەوتنی چەند رۆژێك مانای بوونی گرفت یا کێشە نییە”.

باسی لەوەش كردووە، هیچ گرفتێک نیە بەڵكو مانگانە كە وەزارەتی دارایی كاتێك دەست دەكات بە دابەشكردنی موچە چەند رۆژێكی پێدەچیت دواكەوتنی چەند رۆژێك مانای بونی گرفت یا كێشە نیە .

 

Back to top button