ترەمپ بە نیازی بڕیاری کۆتاییە سەبارەت بە تورکیا

تڕەمپ وتووێژ لەگەڵ ئەندامانی کۆنگریس دەکات بۆ وڵام دانەوەی تورکیا لە کڕینی S400

 

 

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ ئەمڕۆ چوار شەممە کۆبوونەوەی لەگەڵ زیاتر لە 40 ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی کردووە لە کۆشکی سپی بۆ وتووێژ لەسەر وڵامدانەوەی بڕیاری تورکیا لە کڕینی سیستەمی بەرگری ڕۆکێتی ڕوسی S400

 

سیناتۆر جۆن کورنین یەکێکە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران کە ئامادەی کۆبوونەوەی دۆناڵد تڕەمپ بووە گوتی ” سەرۆك تڕامپ غەمگینە چونکە هەڵبژاردنی نیە ” پاش وەرگرتنی تورکیا سیستەمی S400 ی ڕوسی و تا ئێستا کۆشکی سپی هیچ لێدوانێکی فەرمی دەربارەی ئەو کۆبوونەوەی نەداوە

 

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاویش ئۆغلۆ یەك شەممەی ڕابردوو هۆشداری دا لە تۆڵەکردنەوە گەر هاتوو ئەمریکا سزای بەسەر تورکیا بسەپێنی و گوتی بەهیچ شێوەیەك پێ ڕازینـین و سیستەمی بەرگری ڕۆکیتی ڕوسی ساڵی داهاتوو لە تورکیا کاری پێدەکەین

Back to top button