بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوەیەکی چاودێری بۆ خۆراک و دەرمان دادەمەزرێت
هە لە سەرەتای دەستبەکار بوونی کابینەی نوێ حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک تا ئیستا دەر کەوتووە ، جیاوازتر دەبێت و بە پێی ئەو پلالانەی کە پێویستە لە هێڵە گشتیەکاندا وەگەر بخرێت بڕیاری بە جێ دێتە ئاراوە ، ئەم بڕیارانە لە چووار چێوەی هەمان ئەو قسانەدابوو کە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە بەیانی دەستپێکی کابینەکەی ئاراستەی جەماوەڕی کوردستانی کرد .
هەر لەم بارەوە زانا مەلا خالید، بڕیاردەری لیژنهی كاروباری تهندروستی و ژینگه لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کرد ، دامەزراندنی دامەزراوەی نیشتیمانی دەرمان و خۆراک بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گشتی هاوولاتیانی هەرێم دادەمەزرێت ، ئەم دامەزراوە زۆر بە چڕی و جدی کۆنترۆڵی هەموو بوارەکانی خۆراک و دەرمان دەکات ، بەشێوەیەک هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت بڕیارەکانیان هەڵبوەشێنێتەوە .
لە هەمانکاتدا زانا مەلا خالید دەڵێت : پەرلەمانیش لیژنەی خۆی لەم بارەوە دەبێت و بە یاوەری هەردوولا ئەم کێشانەی ئێستا چارەسەر دەکرێن و ئیتر بازرگانان ناتوانن گەمە بە ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیان بکەن و دەرمان و خۆراکی بێ کوالێتی هاوردەی کوردستان بکەن .