فڕۆکەکانی تورکیا قەندیل و ناوچەکانی زاخۆیان بۆردوومان کرد

 

 

 

 

ئەمڕۆ لە دووای سووڕانەوە بە سەر ئاسمانی رانیەدا ، فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی بناری قەندیلیان بۆردوومان کرد کە هێزەکانی پەکەکەی تێدا جێگیر کراوە .

بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو تایبەت بە خوا کوڕک ، فڕۆکەکان بە شێوەیەکی زۆر نزم بە ئاسماندا سووراونەتەوە و بۆردوومانەکەش بۆتە هۆی گڕ گرتنی ڕەز و باغی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە .

 

وەک باس دەکرێت شوێنی سەرەکی ئامانجی فرۆکەکان ( ناوچەی کۆپتە گورگە ) بووە کە هەڵکەوتوو لە نێوان کوورتەک و گوندی بڕە دێیە .

 

Back to top button