ئیسرائیل : تۆڕێکی سیخوڕی ئێرانمان لە ناو بردووە

 

ناوەندی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل ڕایگەیاند ، توانیومانە هەوڵێکی ئێران سەبارەت بە دامەزراندنی تۆرێکی سیخوڕی لە ناو ئیسرائیل دا پوچەڵ بکەینەوە .

 

بە پێی ئەم هەواڵەی ئەمڕۆ ( شاباک ) ناوەندی ئاسایشی ناوخۆیی ئیسرائیل بڵاوی کردۆتەوە ئێران بە هەڵێکی جڕ و پڕ و تۆکمە بە نیاز بووە لەلایەن هاووڵاتیانی عەرەبی ئیسرائیل چەند سیخوڕێک ڕابێنێت بۆ گوازتنەوەی زانیاریەکانی تایبەت ، بەڵام بەزوویی پێیان زاندراوە و پلانەکەیان پوچەڵ کراوەتەوە .

بەرپرسانی ئیسرائیلی دەڵێن ئامانج لە دامەزراندنی ئەم تۆڕە سیخوڕییە لە دوو ناوچەی فەلەستینی نشینی کەنارئاوەکانی  ڕۆژهەڵات و باریکەی غەزە بۆ پێوەندی زیاتر بووە لە گەڵ لایەنگرانی سەر بە ئێران لە سووریا .

Back to top button