بەریتانیا: ئێران راست ناكات هیچ كەسێكمان نەناردووەتە ئێران وەك ناوبژیكەری نێوانمان
دوای ئەوەی میدیاكانی ئێران لە زاری چەند بەرپرسێكی ئێرانی گواستیانەوە كە بەریتانیا نێوبژیكارێكی ناردووە بۆ ئەوەی وتوێژ لەگەڵ ئێران بكات لە بارەی ئەو كێشانەی لە كەنداو سەریان هەڵداوە بە تایبەت دەست بەسەر داگیرتنی كەشتی بەریتانیا لە لایەن وڵاتی ئێران, لە بەرامبەردا حكومەتی بەریتانیا ئەو پڕوپاگەندانەی دەسەڵاتدارانی ئێرانی ڕەتكردەوە،
ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەرچاوەیەكی باڵای حكومەتی بەریتانیاوە بڵاویكردۆتەوە، لەندەن هیچ نێوبژیوانێكی نەناردووە و هیچ ئاگادارنین لەوەی نێوبژیوانێك بوونی هەبێت.
پێشتر ئاژانسی تەسنیمی ئێران لە زاری محەمەد گوڵپایگانی بەڕێوەبەری نوسینگەی ئایەتوڵا خامنەیی رابەری باڵای ئایینی ئەو وڵاتە بڵاویكردەوە، گوایە لەندەن نێوبژیوانێكی ناردووە بۆ مەسەلەی ئازادكردنی كەشتییە نەوتییەكەی بەریتانیا.