داعش هێرشی کردە سەر گوندێکی خانەقین و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستی بەسەرداگرت

دوای ئەوی حەشدی شەعبی بەهۆی خیانەتی یەکێتی ناوچە کوردستانیەکانی سنوری ماددەی ۱٤۰ـی داگیرکرد، بۆشاییەکی گەورەی ئەمنی لە ناوچەکە درست بوو، داعش لە چەند ناوچەیەک جموجۆڵی بەردەوامی هەیە، لەم چوارچێوەیە ئه‌مڕۆ داعش په‌لاماری گوندی ئیسڵاحی له‌باشوری كه‌لارداو بۆماوه‌ی دوو سه‌عات شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه‌.

بەپێی زانیاریەکانی خواکوڕک ئێوارەی ئەمڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سەر گوندی ئیسڵاح و چەند ماڵێکیان به‌ته‌واوی سوتاندن

سەرچاوەی زانیاریەکانی خواکوڕک ئاشکراشی کرد: خه‌ڵكی گونده‌كه‌ روبه‌ڕووی داش بوونه‌ته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات شه‌ڕ بووه‌، دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.

Back to top button