نەجمەدین کەریم: بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکەرکووک لیستێک دروست دەکەم

 

دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەندکرد کە بڕیارە هەلبژاردن لە مانگی نیسانی ۲۰۲۰ بەڕێوەبچێت، پارێزگاری شەرعیی کەرکووک، ئاشکرای دەکات لیستێک بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک پێکدەهێنێت.

نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک دوای جیابوونەوەی لە یەکێتی ڕاگەیاندووە: ” لە هەلبژاردنی داهاتووی کەرکووک بەلیستێک بەشداری دەکەین کە نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکان بە کورد، عەرەب، تورکمان، کلد و ئاشوور تێدابێت و بەرنامەیەکی زۆر ڕوون و ئاشکرامان بۆ کەرکووک دەبێت”.

پارێزگاری شەرعیی کەرکووک ڕاشیگەیاندووە:” پێویستە ھەموو پێکھاتەکان پێکەوە نوێنەرایەتی و لیستێکیان ھەبێت کە جێی باوەڕ بێت چونکە لەئێستادا دۆخی شارەکە لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە باش نییە.

ئاشکراشی کرد: “لەگەڵ لایەنە کوردستانی و غەیرە کوردستانییەکانی کەرکووک لە گفتوگۆ داین، کاتمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی لیستێکی بەھێز دروست بکەین و لیستە نوێیەکەش ھیچ پەیوەندیی بە لیستی برایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکەوە نییە”.

 

Back to top button