بەسێ‌ هۆزات هاوسەرۆكی كەجەكە (پەكەكە): شنگاڵ خاكی عێراقە نەك كوردستان بۆ بەهێز بوونی عێراق تێكەڵ بە سوپا بووین لە شنگاڵ

 

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو دۆران كالكان سەركردەی پەكەكە رایگەیاند بووكە ناهێڵن هەرێمی كوردستان پشوو بدات و بەتەنها ئازاد بێت, ئەمڕۆ هاوسەرۆكی كۆماجڤاكی كوردستان رایدەگەیەنێت كە دەڵێت: شنگال پارچەیەكی دانەبڕاوە لە عێراق و ئەوان سەربەرزن كە لەگەڵ سوپای عێراق لە پەیوەندییەكی باشدان و شوێنی یەكینەكانی بەرگریكردن لە شنگال “یەبەشە” لەناو ئەو سوپایە كراوەتەوە.

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستانی ناسراو بە “كەجەكە”بە میدیاكانی حزبەكەی راگەیاندووە: “شنگال پارچەیەكە لە عێراق و پەیوەندی نیە بە خاكی كوردستان، خەڵكی ئێزدی لە چوارچێوەی عێراقێكی یەكگرتوودا، دەیەوێت خاوەن سیستەمێكی خۆبەڕێوەبەری خۆی بێت، كە ئەمە عێراق بەهێز دەكات”.

ئەو بەرپرسەی كەجەكە، دان بەوەدا نانێت، كە شنگال بەشێكە لە خاكی هەرێمی كوردستان, بەلكو دەڵێت هیچ پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە نیە بەلكو خاكی عێراقە بۆیە هەمیشە یەبەشە بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق كاری كردووە، ئێستا سوپای عێراق لە شنگالە و لەگەڵ یەبەشە بەیەكەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدەن، ئەمەش هەڵوێستێكی ئەرێنییە و پێی دڵخۆشین.

Back to top button