وەزیری تەندروستی بۆ کارنامەی وەزارەتەکەی داوای پێشنیاز دەکات .. داوای شتێك لە هاووڵاتییان دەکات.. زۆر گرنگه
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارنامەی وەزارەتەکەی دادەنێت و داوای هاوکاری دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێك، کە ئەمڕۆ دووشەممە 29-7-2019 بڵاو کراوەتەوە ، دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی رایگەیاندووە، کارنامەی داهاتووی وەزارەتەکەی لەژێر رۆشنایی هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەت دادەنێت.
وەزیری تەندروستی داوای کردووە پێشنیاز و بیرۆکەکان ئەم دوو خاڵی رەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتیی و توانای حکوومەت و دەرنەچوون لە چوارچێوە یاساییەکانی تێدا رەچاو بکرێ.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزیری تەندروستی:
پڕۆژەپێشنیار …
لەژێر ڕۆشنایی هێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بۆ بەرەوپێش بردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و ئاسودەبوونی هاوڵاتیان و پزیشکان و کارمەندان و ستراتیجیەتی حکومەت لە هەرێمی کوردستان، ئێستا سەرقاڵین بە ئامادەکردنی کارنامەی داهاتووی وەزارەتی تەندروستی، بۆئەم مەبەستە شارەزایان و پزیشکان و دەرمانسازان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران و سەندیکا و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی NGO و هاوڵاتیان و هەر لایەنێکی پەیوەندار دەتوانن بە پێشنیار و پڕۆژە وبیرۆکەکانیان تایبەت بە خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی و چارەسەری بۆمان ڕەوان بکەن لە ماوەی یەک هەفتە بە ئیمەیلی
یان ڤایبەر و وەتسئەپ لەسەر ژمارەی (07504636912) بە تێبینی ئەم دوو خاڵەی خوارەوە:
1- ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی و توانای حوکمەت.
2- چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان.
لەگەڵ ڕێز و سوپاس.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
29 تەمموز 2019