بە هۆى پەکەکەوە زیاتر لە 400 گوند لە ناوچە سنوورییەکان چۆڵکراون
لیوا شێرکۆ زەنگەنە، فەرماندە لە پاسەوانى سنوور،رایگەیاند: “بههۆى گهریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە)ـهوه زیانی گیانى و ماڵیی زۆر بەر هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان كهوتووه لە ناوچە سنوورییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و توركیا”.
لیوا شێرکۆ زەنگەنە به ئاژانسى ئانادۆڵوی فهرمی توركیای گوتووه: “بە هۆى جموجووڵهکانى پەکەکە و نزیکبوونەوەیان لە گوندەکانى ناوچە سنوورییەکانى نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستان، رۆژانە گوندنشینانى سنوورەکە ناوچهكانیان جێدەهێڵن و گوندەکانیان چۆڵدەکەن و ئاوارەى شار و شارۆچکە و گوندەکانى دیكه دهبن كه دوورن له پهكهوه، ئەمەش بۆ هەموو لایەک بووهته مایەى نیگەرانیی”.
فەرماندە لە پاسەوانى سنوور، لیوا شێرکۆ زەنگەنە لەبارەى ژمارەى ئەو گوندانەى بە هۆى پەکەکەوە چۆڵبوون ئاشکراى دەکات کە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ گوند بە هۆى پەکەکەوە چۆڵکراون و ئاوارەبوونى گوندنشینەکانى ناوچە سنوورییەکانى نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستان رۆژانە بەردەوامى هەیە و گوتى:
“هەرجارێک بنکە و بارەگاکانى پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکان بۆردومان دەکرێت، پەکەکە زیاتر خۆى لە گوندە سنوورییەکان نزیک دەکاتەوە و بە هۆیەوە خەڵکى زیاتر ئاوارە دەبن، لەگەڵ هەر بۆردومانێک ئێمە سەرووى خۆمان کە حکوومەت و سوپاى عێراقە لە دوایین پێشهات ئاگادار دەکەینەوە و تەواوى وردەکارییەکان بۆیان دەخەینەڕوو، ههروهها ئاماژەى بەوەدا کە بە هۆکارى بوونى پەکەکە ساڵانە زیانێکى گەورە کە بە ملیارەها دۆلار مەزندە دەکرێت بەر بەربوومى جووتیارانى هەرێمى کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانى نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستان دەکەوێت.
ههروهها دهڵێت: “هەرێمى کوردستان شوێنى پەکەکە نییە و ناکرێت بۆ بەرژەوەندى و ئامانجە سیاسییەکانى خۆیان زیان بە هەرێمى کوردستان بگەیەنن و بەو جۆرە دەست لە ژیانى هاووڵاتییان وەربدەن و خەڵک بێزار بکەن”.