حکوومەتی هەرێم بە هاوکاری یەکێتی ئەوروپا و وڵاتی ئەڵمانیا هاوکاری پێشمەرگە بریندارەکان دەکات

وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كونسووڵخانەی ئەڵمانیا ئاكۆتایی پڕۆژەی قودرە بۆ هاریكاری كەسوكاری شەهیدانی پیشمەرگە و كۆتایی هات.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە رووی داراییەوە ولاتی ئەڵمانیا هاوكاری جێبەجێكردنی بەرنامەی قودرەی كردووە، كە بۆ ژمارەیەك لە پێشمەرگە بریندارەكانی شەڕی داعش جێبەجێكرا و پڕۆژەكەش بە سەركەوتووی كۆتاییهات.

وەزیری ناوخۆ گوتی، هەرێمی كوردستان نزیكەی 12 هەزار شەهید و برینداری لە شەڕی داعش داوە و هێشتە مەترسییەكانی داعش لە ناوچەكە كۆتایی نەهاتووە و چالاكی ئەو ڕێكخراوە توند ئاژووە بەردەوامە.

پڕۆژەی قودرە بە گوتەی برەپرسانی ئەڵمانیا لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكە خرایە ڕوو، هاوكاری 27 خێزانی پێشمەرگە و 140 كەس بكەن كەرێژەی كەم ئەندامبوونیان لە 50% زیاترە تا بتوانن دووبارە خۆیان لەگەڵ خێزان و كۆمەڵگادا بگونجێنەوە و بشتوانن بۆ بەدەستهێنانی داهات پشت بەخۆیان ببەستن.

پڕۆژەکە لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە هاوکاری یەکێتی ئەوروپا و وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجامدرا و تیایدا هاوکاری پێشکەشی ئەو پێشمەرگانە کرا کە رێژەی کەم ئەندامبوونیان لە 50% زیاترە تاکو بتوانن دووبارە خۆیان لەگەڵ خێزان و کۆمەڵگادا بگونجێنەوە و بشتوانن بۆ بەدەستهێنانی داهات پشت بەخۆیان ببەستن.

 

 

Back to top button