
سینات نەیتوانی ڤیتۆی ترەمپ ڕەت کاتەوە ، فرۆشی چەک بە سعوودیا بەردەوام دەبێت
سیناتی ئەمریکا نەیتوانی ڕێگر بێت لە فرۆشتنی چەک و چۆڵی پێشکەوتوو بە سعوودیا و ڤیتۆی ترمپ سەرکەوت .
رۆژی سێشەممە نوێنەرانی ئەنجوومەنی سیناتی ئەمریکا بۆ هەڵوەشانەوەی ڤیتۆی سەرۆک کۆماری لە هەمبەر بەردەوامی فرۆشتنی چەک بە سعوودیا کۆبوونەوە بەڵام ٤٦ سیناتۆر پشتیوانیان لە ترمپ کرد و نەکرا ڤیتۆکەی هەڵوەشێتەوە .

جێگەی باسە ئەو کاتەی ناڕەزایەتی بۆ فرۆشتنی چەک بە سعوودیا هاتە ئاراوە ترمپ بڕیارنامەی ئەنجوومەنی نوێنەران و سیناتی ڤیتۆکرد و رێگر بوو لەوەی نەتوانن چەک بە سعوودیا بفرۆشن