٣ ی ئاب وەک رۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەناسێندرێت
لە سەر داوای سەرۆکایەتی پەرلەمان و بە پێی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی کە کۆپیەکی دەستی ( خواکوڕک ) کەوتووە ، داوا لە پەرلەمانتارانی کوردستان دەکرێت رۆژی پێنج شەممە بۆ خویندنەوەی دووەم پێشنیار سەبارەت بە ٣ی ئاب وەک رۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئامادە بن .
دەقی بانگهێشت نامە کە
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە بانگێشتنامەیەكدا رایگەیاند: “بە پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (8)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان – عێراق، بڕیارماندا بانگێشتنی ئەندامانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە ( 2)ی نائاسایی ساڵی یەكەمی خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 1/8/2019 بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی (بڕیاری دیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وەك رۆژی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان).