وەزارەتی دەرەوەی تورکیا : بەبێ ئەمریکاش ناوچەیەکی ئارام لە سوریا دادەمەزرێنین

 

 

حامی ئەقسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ هەینی گوتی  وڵاتەکەی ناچارە بەتەنیا ناوچەیەکی ئارام لە سوریا  دابمەزرێنی گەر هاتوو نەگەیشتینە ڕێکەوتن لەگەڵ ئەمریکا و ئاماژەشی دا کە جێمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکات بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنی تورکی دەربارەی ناوچەی ئارام ؛

 

گوتیشی پێشتر بە جێفری ڕاگەیندراوە کە پێویسە ناوچەیەکی ئارام بە قووڵی 32 کیلۆ مەتر لە سنووری تورکیاوە بەرەو خاکی سوریا دابمەزرێ و چەکدارە کوردەکان لێی بچنە دەرەوە و

دووباتی کردووە کەوا تورکیا هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرتە بەر بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ؛

 

و هەر ئەمڕۆ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا گوتی ” قووڵی ناوچەی ئارامی گونجاو لە سوریا لە نێوان 5 تا 15 کیلۆ مەترە دەبیت و بەهاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و تورکیا بەڕێوەدەبردرێن و چەکە قوڕسەکان بۆ مەودایەکی دوورتر دەگوازرێنەوە و لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاویش ئۆغلۆ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پێشنیارەکانی ئەمریکا بە دڵی تورکیا نیە و هەڕەشەی کرد بە ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی فوراتی گەر هاتوو دانوستاندنەکان شکست بهێنی ؛

Back to top button