پەكەكە تەقە لە راوچیەك لە دەڤەری رێكانی دەكات و دەیكۆژێت

خواكوڕك
ئێوارەی 2ی 12ی 2016 لە ناوچەیەكی شاخاوی راوچیەك بەناوی شوكری ئامێدی كە بۆ راو چۆتە سنوری دەڤەری ئامێدی لە نێوان سنوری باكوری كوردستان و باشوری كوردستان لەژێر دەسەڵاتی پەكەكە تەقەی لێدەكرێت و دەكوژرێت.
 
بەگوێرەی راگەیاندراوی میدیای فەرمی گۆڕان راوچیەكە پیشەی ئاسایی خۆی كامیرەمانی كەناڵەكە بووە، پۆلیسی دهۆكیش دەلێت كەسی كوژراو لە ناوچەیەكی قەدەغەكراو كوژراوە، كە ناوچەكە هیچ هێلێكی پەیوەندی نیە، دەلێت كەسێكی لەگەڵ بووە كە بۆ راو چوونە، ئەو كەسە دەلێت لەكاتی راوەكە لەمن جیا بۆتەوە، پۆلیسیش دەلێت ئەو دەڤەرە دەبێت بە مۆڵەتی پەكەكە بچێت، مەگەر نا تەقە لە كەسەكە دەكرێت.
 
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئەو دەڤەرە دوو كیلۆمەتر لە ناوەندی سەنتەری ئامێدیەوە دوورە لەژێر كۆنترۆڵی دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دا نیە، گەریلاكانی پەكەكەی لێیە، شوێنێكی قەدەغەیە كە توركیا بەبیانووی گەریلاكانی پەكەكە چەندین جار ئەو ناوچەیان بۆردوومان كردوە، بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دهۆكیش دەلێت دەبێت بە مۆلەتی پەكەكە بچینە ئەو ناوچەیە بۆ لێكۆلینەوە لە رووداوەكە.
پێشتر میدیای فەرمی گۆڕان بڵاوی كردبویەوە، كە كەسی كوژراو چوار رۆژە دیار نەماوە، بەڵام بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك و ئەو كەسەی كە لەگەڵی چووبوە راو دەلێت دوو رۆژە كەسی كوژراو تووشی رووداوەكە بووە بەڵام ناوچەكە سەختە و پێنج كاتژمێر لە سەنتەری ئامێدی و شیلادزێ دوورە، بۆیە زەحمەت بووە تەرمەكەی بگەرێنرێتەوە ئەم دوو رۆژەش لەبەر سەختی ناوچەكە بووە كە نەگەرێنراوەتەوە.
Back to top button