پارتی: رادەستكردنی نەوتی كەركوك بە بەغدا رەتدەكەینەوە
خواكوڕك
دوای ئەوەی حكومەتی عێراق داوای كرد 300 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك رادەستی بەغدا بكرێت, لە بەرامبەردا موچەی 600 هەزار فەرمانبەری هەرێم دەنێرێت, ئەندامێكی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت” ئەوان لەگەڵ رادەستكردنی نەوتی كەركوك نین بە تەنها بە بەغدا، بەڵكو دەیانەوێت 550 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك و هەرێم رادەستی سۆمۆ بكەن و لە بەرانبەردا مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكرێت.
حاكم سەرحان سلێڤانەیی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاندووە: ” داوامان كرد چۆن لە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدادا 550 هەزار بەرمیل رادەستی عیراق بكرێت و بە مەرجێك عیراقیش پابەندی تەواوی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم بێت، بەو جۆرە نەوت رادەستی بەغدا بكرێت و لەوە زیاتر قەبووڵ ناكەین”.
لەبارەی مەبەستی رادەستكردنەوەی نەوتی كەركوك بە بەغدا سلێڤانەی دەلێت” ئەوەی جێگەی داخە كە هەندێ لە فراكسیۆنی كوردی دەڵێن با نەوتی كەركووك رادەستی عیراق بكرێت، ئەمەش دیارە كە مەبەستێكی سیاسی لە پشتەوەیە مەبەستكەش تەنها ئەوەیە كە بەغدا دەیەوێ دەستبەسەر نەوتی كەركوكدا بگرێت و دەشڵێن كە مووچەی 600 هەزار فەرمانبەر دەدەین كەچی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم ملیۆنێك و 400 هەزارە و ئێمەش رەتی دەكەینەوە”.