پەرلەمانتارێكی عێراق نهێنی بۆردوومان كردنی حوسێنیەكەی كەركووك ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
رۆژی ۲۱/۱٠/۲٠۱٦ فرۆكەیەكی عێراقی بۆردوومانی حوسێنیەكی شارۆچكەی داقۆقی كرد لە پارێزگای كەركووك، كەناڵی ئێن ئارتیش راپۆرتێكی لەسەر ئەو بۆردومانە بڵاو كردەوە لەراپۆرتەكەدا ئێن ئارتی گوتی تا ئێستا نازانرێت ئەو فرۆكەیە سەر بە چی دەوڵەتێك بوو، بەڵام لەبەرامبەر دا شاخەوان عەبدولڵا ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی ئەو هەواڵە رەد دەكاتەوە و ناسنامەی فرۆكەكە ئاشكرا دەكات.
شاخەوان عەبدولڵا ئەندام پەرلەمانی عێراق لە پۆستێكی دا لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك وەڵامی كەناڵی ئێن ئارتی دەداتەوەو دەلێت دەمەوێت ئەوە رونبکەمەوە کە ئێمە هەر لەسەرەتاوە وەکو نوێنەری پارێزگای کەرکوک زانیمان فرۆکەی هێزی ئاسمانی عێراقەو ئەو کاتیش وتمان و ئێستەش دوپاتی دەکەمەوە ، تەنانەت فرۆکەوانەکانیش زیندانی كراوە و فرۆکەکەش جۆری سیخۆیە.
هەر لە پۆستەكەی دا دەلێت بەڵام وردەکاری زیاترمان نەوتووە لەبەر ئەوەی لێکۆڵینەوەی کارەکانی تەواونەكراوە ، باشتر وابوو nrt پرسیاری بکردایە پێش ئەوەی راپۆرتی ناراست بڵاوبکاتەوە.