ئەردۆگان سەرۆك شارەوانیە لەکار لادراوەکان بە تیرۆریست تومەتباریان دەکات

سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان ڕۆژی هەینی بەرگری کرد لە بڕیاری حکومەتەکەی بە دوور خستنەوەی سێ سەرۆك شارەوانی کورد و تومەتباری کردن بە خزمەت کردنی تیرۆر و لایەنگیریان بۆ pkk ئەمەش ناڕەزایی و خۆپیشاندانی لێ کەوتەوە بەتایبەتی لە شاری دیار بەکر و شایەنی باسە هەر سێ سەرۆك شارەوانیەکان سەر بە پارتی گەلانی دیموکراتن.

سەرۆك شارەوانی دیار بەکر عەدنان سەلحوق میزراکلی و سەرۆك شارەوانی ماردین ئەحمەد تورك و سەرۆك شارەوانی وان بەدیعە ئۆزگۆکتشی ئەوانە بوون کە لەسەرکار لادران بە تومەتی پەیوەندیان بە pkk کە تورکیا پێی وایە ڕێکخراوێکی تیرۆریستیە.

سەرچاوە : الحدث نيت

 

Back to top button