لێپرسراوانی ئەمریکا : تەقینەوەی کۆگاکانی عێراق بەهۆی گەرماوەیە نەك ئیسرائیل

ئەمڕۆ شەممە لێپرسراوانی ئەمریکا ڕوونیان کردەوە کە تەقینەوەی کۆگاکان لە عێراق لەوانەیە بە هۆی گەرمای توندی هاوینی ئەم ساڵ بێت نەك بەهۆی هێرشە ئاسمانی ئیسرائیل و هیچ زانیاریەکمان نیە کە بسەلمێنی ئیسرائیل ئەنجامی داوە و ئەم لێدوانە پاش زنجیرە تەقینەوەیەك هات کە لە کۆگاکانی چەکی حەشدی شەعبی ڕوویدا.

بەرپرسانی ئەمریکا پێیان وایە ئێران هۆکاری ڕاستەقینەی ئەم بارودۆخەیە چونکە چەکی ئاوا ڕادەستی میلیشیا عێراقیەکان دەکات کە ناتوانرێ پاشان کۆنترۆلی بکەن بەمەش ئاسایشی جیهان دەکەوتە بەر مەترسیەکی گەورە ، لەلایەکی دیکەوە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهوو ڕۆژی پێنج شەممە گوتی ئێران هەوڵ دەدات سەکۆی موشەکی لە لوبنان و سوریا و عێراق و یەمەن دابمەزرێنیت و ئێمەش بەهەموو شێوەیەك دژی دەوەستینەوە.

سەرچاوە : موازین نیوز

Back to top button