نەمان بۆ ئەمریکاو ئیسرائیل دروشمی بەرچاوی تابلۆکانی بەغدان بە فەرمانی ئێران

 

 

بە پێی پلانەکانی ئێران ، بۆ ئەوەی شەڕی خۆی لە عێراقدا لە گەڵ ئەمریکا بکات ، لایەنەکانی سەر بە ئێران ، بە بێ ئەوەی ڕەچاوی یاساکانی حکومەتی بکرێت ، تابلۆی نەمان بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل وەک دروشمی سەرەکی لە شەقامەکانی بەغدا دێنە بەرچاو .

 

ئەم دیاردەیەش لەدووای بۆردوومانی مۆڵگە وجبەخانەکانی حەشدی شەعبی لە لایەن ئیسرائیلەوە خۆی نیشان دا .

تابلۆی نەمان بۆ ئەمریکا لە بەغدا

بە وتەی کەسایەتیە سیاسیەکان و کاربەدەستانی ئیستاو پێشووی عێراق ، یەک لەوان ئەسیل نوجەیفی پاریزگاری پێشووی موسڵ ئەم تابلۆیانە نیشانی دەدات کۆنترۆڵی عێراق لە دەستی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانە  نەک حکومەتەکەی عادی  عەبدولمەهدی .

جێگەی باسە تا ئیستاش بە فەرمی هیچ لایەنێکی حکومەتی لەم بارەوە هەڵوێستی نەبووە .

Back to top button