رووداوی هاتوچۆدا لە دهۆک بوو بە هۆی گیان لەدەستدانی سێ گەنجی کوردی ئێزدی
سێ گەنجی کوردی ئێزدی بە ناوەکانی کەریم ئێزدین، فەنەر ناسر و موحسین قاسم کە لە کافتریایەکی دهۆک کاریان دەکرد ، ئەمڕۆ لە ڕێگەی کۆمەڵگەی دومیز لە کاتی گەڕانەوەدا بە هۆی روداوی هات و چۆ گیانیان لە دست دا .
سەیدۆ شنگالی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ڕاگەیاندنەکانی ڕاگەیاند ، ئۆتۆمبێلێکی کیا کە هەڵگری شەش کەس بووە و تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٣٠ ساڵ بووە ، بە هۆی خێرایی وەرگەڕاوە کە بەداخەوە سێ کەسیان گیانیان لە دەست داوە