حکوومەتی عێڕاق نیازی هەیە لە کوردستان نەخۆشخانە دروست بکات
میدیا عێراقیەکان ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە ، حکوومەتی عێراق بە پێی پلان ، دروست کردنی ١٨ نەخۆشخانە ی بڕیار داوە کە دوو لەم نەخۆشخانانە لە هەرێمی کوردستان دەبن
سەباح دەیلەمی وەزیری پلاندانانی عێراق ڕەزامەندی خۆی لەم بارەوە دەربڕیوەو بڕیارە نەخۆشخانەکان ٤٠٠ قەرەوێلی بن
وەک بڕیارە ئەم دوو نەخۆشخانە لە شارەکانی کەرکوک و خورماتوو دروست دەکرێن و ١٦ نەخۆشخانەکەی تریش لە بەغدا و پاریزگاکانی تر دابەش دەکرێت