سکاڵایەک لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە دژی یاساکانی داسەپاوی عێراق بەرز دەکرێتەوە .
سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕاگەیاندنی ئاشکرا کرد ، ڕێگری لە دەنگدەرانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە پرۆسەی دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگاکان ”پێشێڵکارییەکی ئاشکرای یاساییەوە بە هەزاران کەس ناتوانن بگەرێنەوەو دەنگی خۆیان تۆمار بکەن .
جوان رۆژبەیانی پەی وایە دەبێت جارێکی تر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاکان پێداچوونەوەی پێدا بکرێت بۆ گەڕانەوەی مافی دەنگدانی ئاوارەکان .
هەربەومەبەستە پەرلەمانی کوردستان سکاڵای خۆی دەگەێنێتە دادگای باڵای فیدڕالی عێراق
بەپێی یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، ھەموو ئەو دەنگدەرانەی لە دەرەوەی ناوچەکانیانن، مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نابێت، کە بڕیارە رۆژی 20ـی نیسانی 2020 بەرێوە بچێت .