گەڕان بە دوای داهات .. سوپای پاسداران دوورگەیەكی گەشتیاری لە كەنداو دادەمەزرێنی

” خاتم الانبیا‌و ” كۆمەڵە كۆمپانیایەكن سەر بە سوپای پاسداران و دەستی بەسەر بەشێكی زۆری ئابووری ئێرانی گرتووە و كار دەكات بۆ دامەزراندنی دوورگەیەكی دەست كرد لە كەنداوی عەرەبی نزیك دوورگەی كیش بۆ ئەوەی لە ڕووی گەشتیاری و نیشتەجێ بەكاری بهێنن بەتایبەتی پاش توندكردنی سزا ئابووریەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بۆیە سوپای پاسداران ناچارە بە دوای سەرچاوەی داهاتی دیكە دا بگەڕێت ؛
درووست كردنی ئەم دوورگەیە پاش واژووكردنی یاداشتنامەی لێك تێگەیشتن هات ڕۆژی هەینی نێوان فەرماندەی بنكەی خاتم الانبیا‌و “سەعید محەمەد ئیسلامی ” و بەڕێوەبەری كارگێری ناوچەی ئازاد لە كیش ” غولام حسێن مزەفەری ” و بەم شێوەیەش دورگە دەستكردەكە لەسەر ڕووبەری ” 500 ” هەزار مەتر درووست دەكرێت ؛
سەرچاوە : العربیە نیت
Back to top button