سەرۆك بارزانی: چەكی ئیرادە و قوربانیدان لە هەموو چەكێك بەهێزترە و سەركەوتن بۆ ئەوانە دەبێت كە خاوەن قەزیەیەكی رەوان.


سەرۆك بارزانی  بە بۆنەی تێپەڕینی  31 ساڵ بەسەر داستانی خواكوڕك پەیامێكی بڵاوكردەوە لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتوە، سەرەڕای نابەرابەری لە چەك و سوپادا، پێشمەرگە توانی گورزی گەورە لە دوژمن بدات و ئومێد لە ناخی گەلی كوردستاندا بە زیندوویی بهێڵێتەوە.
لەو پەیامەدا سەرۆك بارزانی ئاماژە بەوەش دەكات، لەو داستانەدا پێشمەرگە سەلمانی، كە چەكی ئیرادە و قوربانیدان لە هەموو چەكێك بەهێزترە و سەركەوتن بۆ ئەوانە دەبێت كە خاوەن قەزیەیەكی رەوان.
بەر لە 31 ساڵ و لە 5ی 9ی 1988، لە داستانی خواكوڕك، كە خودی سەرۆك بارزانی سەرپەرشتی دەكرد، لە وتارێكدا پێشبینی گۆڕانكاری گەورەی لە رەوشی عێراق و ناوچەكەدا كرد و دوای ماوەیەكی كەمیش لە بەرگری و سەركەوتنی داستانەكە، گۆڕانكارییەكان هاتنە كایەوە.

دەقی پەیامەكە:
“پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی 31 ساڵەی داستانی خواكوڕك
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
ئەمڕۆ سی و یەكەمین ساڵیادی داستانی خواكوڕكە. لەو داستانەدا پێشمەرگە بە خۆڕاگری و قوربانیدان بۆ دوژمن و داگیركاری سەلماند كە ئیرادە و قوربانیدان لە هەموو چەكێك بەهێزترە و سەركەوتن بۆ ئەوانە دەبێت كە خاوەن قەزییەیەكی ڕەوان.
لە داستانی خواكوڕكدا. سەرباری نابەرابەری لە چەك و سوپادا پێشمەرگە توانی گورزی گەورە لە دوژمن بدات و ئومێد لە ناخی گەلی كوردستاندا بە زیندوویی بهێڵێتەوە.
لەو یادە پیرۆزەدا سڵاو لە ئیرادەی پۆڵایینی پێشمەرگە و سڵاو لە شەهیدانی ئەو داستانە و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان.
مسعود بارزانی
5ـی 9ـی 2019”
Back to top button