یەكێتی ئەورووپا خوازیاری گەڕانەوەو بەردەوامی ئێرانە لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی

 

لە دووای ئەوەی ئێران ڕایگەیاند لە بەشێکی تری ڕێکەوتنی ئەتۆمی پاشگەز دەبێتەوە یەکێتی ئەورووپا داوا لە ئێران دەکات وەک ڕابردوو پابەندی ریکەوتنی ئەتۆمی بێت .

وتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا دەڵێت پەرەپێدانی توێژینەوەو پەرە پێدان لە گەڵ ڕێکەوتنی ئەتۆمی جیاوان و یەک ناگرنەوە .

 

یەک لە وتەبێژەکانی فدریکا مووگرینی ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا ئەمڕۆ پێنج شەممە داوای لە ئێران کرد ، بە بڕیارەکانی خۆیدا بچێتەوەو چیتر خاڵەکانی رێکەوتنی ئەتۆمی پێشێل نەکات .

 

یەکێتی ئەرووپا سوورە لە سەر بەردەوامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران ، بەڵام نەیتوانیوە سیاسەتی ئەمریکا لە هەمبەر ئێران بگۆڕێت بۆ بەردەوامی ڕێکەوتن ، دۆناڵد ترەمپ لە مانگی مای 2018 یەک لایەنە لە ریکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران پاشگەز بوویەوە .

Back to top button