تورکیا کردنەوەی سنوورەکانی بەڕووی پەنابەراندا بۆ ئەورووپا دەکاتە کارتی گووشار

 

ڕەجەب تەییب ئەردۆگان ، سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی پێنجشەممە لە وتارێکدا لە ناو گروپێک لە بەرپرسانی پارێزگاکان سەربە حزبەکەی لە ئانکارا هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر ئەورووپا وەک پێویست پشتیوانی تورکیا نەکات ڕێگا بە پەنا بەران دەدرێت سنووری تورکیا بەرەوە ئەرووپا تێپەڕ کەن ، گووتیشی ئەگەر ناچارمان کەن وا دەکەیین .

 

سەرۆک کۆماری تورکیا گووتی : ئەو پەنابەرانەی لێرەن و ئێمە خانەخوێی ئەوانین هیچ یارمەتیەک لەلایەن وڵاتانی ئەرووپایی لەم بارەوە بە ئێمە نەگەیشتووە ، هەر بۆیەش بۆ ئەوەی یارمەتی وەرگرین ، ناچارمان کەن سنوورەکان بەرەوە رووی پەنابەراندا دەکەینەوە بتوانن بگەنە ئەورووپا

Back to top button