تێد کروز : ئەمریکا هەڵەی کرد پشتیوانی سەربەخۆیی کوردستانی نەکرد
تێد کروز سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا لە سمینارێکدا لە ناوەندی توێژینەوەی ( هەدسنی ) ئەمریکا ڕاشکاوانە گووتی لە کاتێکدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان شان بە شانی ئەمریکا و هاوپەیمانان شەڕی داعش و دوژمنانی ئەمریکای کرد و سەلماندی هێزێکی بە ورەو بە جەرگە ، ئەمریکا دەبوو پشتیوانی لە خواستی گەلی کورد بکات بۆ سەر بەخۆیی .
تێد کروز لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت ، پشت تێکردنی ئەمریکا لەو ویستە میژووییەی کورد هۆکارێک بوو بۆ شکست هێنانی سیاسەتی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست .
لە هەمانکاتدا ئاماژە بەوە دەکات وەک ئەو کات پشتگیری سەربەخۆیی کوردستانم کرد ، ئیستاش لە گەڵیداهەم کە پێویستە ئەمریکا پشتی کورد بەرنەدات ، هەرچەند دەزانین دەبێتە مایەی نیگەرانی وڵاتانی عێرا ق و تورکیا و ئێران .
تێد کروز سیناتۆری کۆمارییەکانە لە ویلایەتی تێکساس کە لە ساڵی 2016 لە بەربژێرە سەرکەوتووەکانی سەرۆک کۆماری بوو لە ئەنجامە بەراییەکاندا .
سەرچاوە k24