سهدر ماڵئاوایی لە نشتیمان دەکات
ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ماڵئاوایی لە نشتیمان دەکات و دەنووسێت ئەم ماڵ ئاواییە واتە کۆتاییهاتنی حکومەتی عێراق
ئاماژەی موقتەدا سەر بۆ ئەو هەواڵەیە کە گۆیا حەشدی شەعبی بە نیازە هیزی ئاسمانی دامەزرێنێت ، هەر بۆیەش پەی وایە دامەزراندنی هێزی ئاسمانی حەشد شەعبی واتە ماڵئاوایی لە یاسا و دەستوورلە عێرا ق و بەرەو دەوڵەتی ئاژاوە هەنگاونان .
موقتەدا سەدر ڕاشکاوانە رادەگەێنێت ئەگەر حکومەت رێگری جدی لەوکارە نەکات ، بێبەری بوونی خۆم لە حکومەت ڕادەگەێنم .
تویتەکەی موقتەدا سەدر وەک کاردانەوەیەک بوو بۆ نووسراوێکی مەهدی موهەندیس ، جێگری سەرۆکی گرووپی حەشدی شەعبی کە باسی لە دامەزراندنی هێزی ئاسمانی حەشدی شەعبی کردبوو .