بە تۆمەتی دزیکردن 5 کەس لە دوکان دەستگیر کران

 

لە سەر تۆمار کردنی سکاڵای هاووڵاتیانی قەزای دوکان کە زۆربەیان خاوەن باخ و باغچەن و دەلێن دزیان لێ کراوە  ، بنکەی پۆلیسی سوورداش و ئاسایشی ناوچە لە دووای لێکۆڵینەوە لە جۆر و چۆنیەتی دزیەکان لە هاوینەهەواری میرگەپان توانیان 3 تۆمەتبار دەستگیر بکەن و پاسانیش لە رێگەی ئەوانەوە 2 دۆمەتباری تریش دەستبەسەرکران  .

 

لە ئیستادا توانباران بە پێی ماددەی 443  لە یاسای سزادان و بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون ، ئەو سێ کەسە لە کاتی دەستگیر کردندا هەڵگری چەکی دەمانچە و تاپڕ بوون .

 

پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە لایەن پۆلیسی سوورداشەوە بۆ هەرسێک تۆمەتبار کراوەتە و لیکۆڵینەوەکان  تا ئیستاش بەردەوامە .

 

هاوکات پۆلیس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەم هەواڵە پشت ڕاست دەکاتەوەو دڵنیاییش دەداتە هاووڵاتیانی ناوچەکە .

 

 

Back to top button