جەبار یاوەر: بڕیارە لە چوارساڵی داهاتووی كابینەی نۆیەم هێزەكانی پێشمەرگە یەكبخرێت
دوای ئەوەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیێندرا لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەت بە چڕی تیشك خرابووە سەر یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و چاكسازی لە ریزەكانی پێشمەرگە كرابوو, ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمیش ئاشكرای دەكات كە پڕۆژەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە ئامادەكراوە:”بڕیار هەیە بۆئەوەی لەم چوار ساڵەی كابینەی نۆ-دا هێزی پێشمەرگە یەكبخرێتەوە”.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە:” زانیارییە فەرمییەكان ئاماژە بەوە دەكەن تا ئێستا (160 بۆ 170) هەزار ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی (70 و 80) موچەخۆرن و لە ئەركدان بێ ئەوانەی خانەنشینن،,
هەروەها لەو ژمارەیە نزیكەی (40) هەزاریان یەكخراونەتەوە و هێشتا (120) هەزار پێشمەرگە ماون كە لە چوارچێوەی میلاكی كارگێڕی و ژمێریاری هێزەكانی (70 و 80)دان و پێویستە یەكبخرێنەوە.
لەبارەی رۆڵی هاوپەیمانانیشەوە لە پرسی یەكخستنەوەی هێزەكان، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەكرد، كە راوێژكارانی ئەمەریكا و بەریتانیا و ئەڵمانیا، ئێستاش هۆڵەندا كە لەم چەند رۆژی رابردو گرێبەستی ئیمزاكردوە بەشدارن لە پرسی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و پاڵپشتیشی دەكەن.
هەروەك دوپاتی دەكاتەوە جگە لە بونی نییەتی جددی، هاوكات بڕیار هەیە كە لەم كابینە نوێیەی حكومەت پرسی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە جێبەجێ بكرێت لە رێگەی گرتنەبەری میكانیزمی گونجاوەوە.