سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەكانی لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات و دەڵێت لە پەنابەری سوری نوقمتان دەكەم
دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو شەپۆلێكی گەروەی پەنابەران روویان لە وڵاتانی ئەوروپاكرد, بە مەبەستی رێگری كردن لە چوونی ئەو شەپۆلە زۆرەی پەنابەران بۆ ئەورووپا, یەكێـتی ئەوروپا پارەی بە توركی اداوە لە ئێستادا جارێكی دیكە پرسی كردنەوەی دەرگا بەروووی پەنا بەران دەبێـتە رۆژەڤ ئەردۆگان هەڕەشە لە یەكێتی ئەورووپا دەكات.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندووە، ئێمە لە ماوەی رابردوو هاوكاری ئەوروپاین كردووە كەچی ئەوروپا نایەوێـ بۆ ناوچەی ئارام هاوكاری توركیا بكات, ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا هاوكاری و پشتیوانیی زیاتر لە مەسەلەی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە سوریا نەكەن، ئەوا وڵاتەكانیان پڕدەكەین لە پەنابەری سوری.
سەرۆك كۆماری توركیا دەشلێت: جگە لەوەش بڕیار بوو یەكێـی ئەوروپا هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات, بەڵام هاوكاریەكانیان وەك پێویست نەبووە لە توریكا بۆیە چیتر ناچار نین خۆمان بكەینە قوربانی “.
هەروەها ئەردۆگان گوتوشیەتی ، تائێستا توركیا 40 ملیار دۆلاری بۆ پرسی پەنابەران خەرج كردوە، هاوكات ئامادەییشی دەربڕی بە بەشداریی سەركردەكانی روسیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا، لوتكەیەك ساز بكات و تیایدا پرسی ئیدلب و پەنابەرانی سوریا تاوتوێ بكەن.