ئەمریکا : داوا دەکرێت هێرش بکرێتە سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی  ئێران

 

 

لیندسی گراهام ، سیناتۆری کۆماریخوازەکانی ئەمریکا ، داوا دەکات بە تۆڵەی هێرشی حووسیەکانی یەمەنی سەر بە ئێران بۆ پاڵاوگە نەوتیەکانی ئارامکۆی سعوودیا ، ‌هێرشی سەربازی بکرێتە سەر ناوەندەکانی بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران .

 

گراهام رۆژی شەممە لە تویتێکدا دەنووسێت هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حووسی بە پشتیوانی ئێران کراوە بۆ خاپوور کردنی سەرچاوەی ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەراست .

 

ئەو ویڕای ئەوەی ئێران تۆمەتبار دەکات بە پشتیوانی حووسیەکان دەنووسێت ، حکومەتی ئێران هیچ باوەرێکی بە ئاشتی دانووستان نییە و دەیەوێت دەسەلاتی ناوچە بگرێتە دەست .

 

لە کۆتاییدا دەڵیت ئێستا پێویستە ئەمریکا بیر لە ڕێکاری سەربازی بکاتەوەو چاوەدێری پیتاندنی یۆرانیۆمیش بکات .

Back to top button