پەرلەمانی کوردستان سکاڵا تۆمار دەکات
لە دژی یاسای ماددەی ١٦ ی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاکان ، پاریزەری لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان سکاڵای خۆی بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بەرز دەکاتەوە .
ئەمڕۆ ، سیراون هەرکی ، پارێزەری لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کرد بە نوێنەرایەتی پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی ماددەی ١٤٠ داوامان لە دادگای ئیتحادی تۆمار کردووە ، وەک تانە لێدان لە یاسای تەعدیلی قانوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق .
وەک سیروان هەرکی دەڵێت یاساکە بە ئاشکرا سەرپێچی بەرچاوی تێدا دیارە و زیان نەک تەنیا بە خەڵکی کوردستان ، زیان بە هەموو عێراق دەگەێنێت ، بەڵام زیانی زیاتر بەر دانیشتوانی کوردستان دەکەوێت .