لە چەند رۆژی داهاتوو كۆبوونەوەی فراوانی پارتە كوردیەكان بەڕێوەدەچێت بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان
لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق, لیستە كوردیەكان لە هەوڵدان لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە یەك لیستی بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن, بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە چەند رۆژی داهاتوو كۆبوونەوەی لایەنە سیاسەكان لە بارەی هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت”.
خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بەماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، لایەنە سیاسیەكانی هەرێم لە چەند رۆژی داهاتوو كۆدەبنەوە, لە كۆبونەوەكەدا پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق تاووتوێ دەكرێت و بڕیارە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی هەر لایەنێك بەشدار بێت لە كۆبونەوەكەدا.
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی گوتیشی “جگە لە تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە، كە پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقە، تەوەری دیكەش تاووتوێ دەكرێت”.
هەروەها خەسرۆ گۆران دەشلێت:” سەردانی نەوەی نوێ-یان كردوەو گفتوگۆیان لەگەڵ كردون و یەكڕیزی و یەك لیستی كوردیان لە پارێزگای كەركوك بۆ رون كردونەتەوە. ئەوانیش وەڵامیان ئیجابی بوە، لە كۆبونەوەی لایەنەكاندا كە بڕیارە چەند رۆژی داهاتوو بێت، نەوەی نوێ-ش بەشدار دەبن.