هۆکاری سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ سعوودیا ئاشکرا بوو
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە باس لە هۆکاری سەردانەی عادل عەبدولمەهدی دەکات بۆ سعوودیا .
لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ( رووسیا ئەلیۆم ) دەڵێت ئامانجی سەدانەکە چاوپێکەوتن لە گەڵ بەرپرسانی سعوودیا بووە بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ ئێران و هاوکات لە گەڵ حووسیەکانی یەمەن بۆیەش چاوی بە هەریەک لە شا سەلامن شای سعوودیا و محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشین کەوتووە .
وەک سەرچاوەکە ئاماژەی پێدەکات ، سەرۆک وەزیرانی عێراق وڵامی ئەرێنی وەرگرتووە لە بەرپرسانی سعوودیا .
لە هەمانکاتیشدا عەبدولمەهدی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سعوودیای بۆ ناوچە بە گرینگ زانیوەو گوتوویەتی بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لێ دەکەیین .