سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا دۆخی عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز برۆنۆ ئۆبێر باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ڕۆڵی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن له پشتگیریكردن و هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونهوهكهدوێنێ ێواره له هه‌ولێر كه به‌ڕێز ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، كونسولی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و فه‌ڕه‌نسا، دۆخی ئێستای عێراق، پێشهاته ئه‌منییه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه، كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دیالۆگی چاره‌سه‌ركردنیان، دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، دۆخی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی تیرۆر و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان به‌گشتی تاوتوێ كرد.