ئەردۆگان سکاڵا دژی عوسمان بایدەمیر تۆماردەکات

 

دوای ئەوەی عوسمان بایدەمیر بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ ئۆپراسیۆنە داگیرکاریەکەی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند سەرۆککۆماری تورکیا سکاڵا لەسەر بایدەمیر پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە تۆماردەکات بەهۆی وەستانەوە لەدژی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان.

ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕێگای پارێزەرەکەی ئەمڕۆ لە نووسینگەی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، سکاڵای یاسایی لەسەر بایدەمیر تۆمارکرد بەهۆی گوتەکانی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لە ئێستا لە گردبوونەوەیەک کردبوونی.

بایدەمیر لە وڵاتی بەریتانیا لەبەردەم کەناڵی بی بی س ڕایگەیاندبوو ئۆپراسۆنی داگیرکاری تورکیا بەڕێوەدەچێت دژ بە خەلکی سڤیڵ جەنگ دەکرێت.و تا ئێستا دەوڵەتی تورکیا ئێستا شار و شارۆچكەکانی کورد وێران دەکات. دەمەوێت پرسیار بکەم کێ تیرۆریستە؟ کێ دیکتاتۆرە؟ کێ کورد دەکوژێت؟ کێ ژن و منداڵەکان دەکوژێت؟ ئێستا ناچارین هەموومان پێکەوە فاشیزم بشێلینەوە. ئێستا هەموومان پێکەوە ناچارین کۆمەڵکوژییەکەی رۆژئاوا رابگرین. ئەگەر ئەمڕۆ ئەوە نەکەین، مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، هاوشێوەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لە 1915.

Back to top button