سەرۆک بارزانی پەیوەندی بە کوڕی ئەنوەر بەگی بێتواتەوە دەکات و سەرەخۆشی خۆی بە بنەماڵەکەیان دەگەیێنێت

دوای ئەوەی دوێنێ ئەنوەر بەگی بێتواتە کۆچی دوای کرد، ئەڕۆ سەرۆک بارزانی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بنەماڵە ئەنوەربەگەوە دەکات.
سەرۆک بارزانی لە پەیوەندیەکەی لەگەڵ کوڕەگەورەی ئەنوەربەگ ، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی نەوزاد ئەنوەربەگ و براكانی و سەرجەم خانەوادەكەیان كرد.

هەروەها لە لایەکی دیکەوە سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتیی سەرۆك بارزانی، لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی پارتی، بەشدارییان لە مەراسیمی ھێنانەوە و ناشتنی تەرمی خوالێخۆشبوو سەردار ئەنوەربەگی بێتواتە كرد، پرسە و سەرەخۆشییان ئاراستەی خانەوادەكەی كرد.

 

Back to top button